بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکی جدعان بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە مافی برا کوردەکانمان لە عێراق پاڵپشتی دەکەین، زیادی کرد: ڕەوتی دژایەتی لەگەڵ هەڵبژاردنی بەربژێری مەسعوود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەهۆی هەبوونی ئامانج و دەستێوەردانەکانی ڕێکخراوە هەواڵگرییە بیانییەکان بەردەوام خەریکە پەرە دەستێنێت.
جەدعان زیادی کرد: کەسایەتیی شیاوی کوردی زۆر هەن کە هەموو لایەنە سیاسییە کوردەکان دەتوانن لەسەریان ڕێکبکەون بۆ ئەو پۆستە، بەڵام داکۆکی پارتی لەسەر یەک بەربژێری تایبەت بۆ ئەو پۆستە، بووەتە هۆی درێژەی قەیرانی سیاسی لە عێراق.
Your Comment